وێب دیزاین

ته‌له‌ریک یه‌کێکه‌ له‌ دیارترین گروپه‌کانی دروستکردن و پێشخستنی وێب سایت‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 100 وێبساتی بۆ ده‌زگا حکومی و رێکخراو و دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نی و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و کۆمپانیاکان دروستکردووه‌.

ته‌له‌ریک له‌ دیزاین و دانانی وێب سایت دا پشت ده‌به‌ستێت به‌ به‌كارهێنانی سیستمی Microsoft ASP.NET له‌گه‌ڵ سیستمی Microsoft SQL Server كه‌نوێترین و به‌هێزترین سیستمی دانان و دیزاین و كارپێكردنی وێب سایته‌ له‌ رووی پاراستن و گۆرانكاری و توانای‌ داخڵكردنی زانیاری به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و خێرا. كاركردن به‌ سیستمی  Microsoft ASP.NET له‌گه‌ڵ سیستمی Microsoft SQL Server  پێویستی به‌ شاره‌زاییه‌كی به‌رفراوان هه‌یه‌ له‌ بواری دیزاین و دانانی وێب سایت و پرۆگرامین وInformation Technology  و هه‌روه‌ها تا ته‌واوبوونی كاری دیزاین و دانانی وێب سایته‌كه‌، پێویستی به‌بوونی ستافێكی‌ شاره‌زا و پسپۆڕ ده‌بێت.

ته‌له‌ریک به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌توانایدایه‌ كاری دیزاین و دانانی وێب سایت به‌ سیستمیMicrosoft ASP.NET   له‌گه‌ڵ سیستمی Microsoft SQL Server  ئه‌نجام بدات به‌ره‌چاوكردنی پاراستنی مافی خاوه‌ندارێتی هه‌ر وێب سایتێك بۆ ئه‌و لایه‌ن یان كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ خاوه‌نی.

كاركردن به‌ سیستمه‌كانی‌:
1 – Microsoft ASP.Net 4.5
2 – Microsoft SQL Server 2012
3 – C# Language or VB.Net
4 – AJAX 3.5, 1.0
5 – Microsoft Silver light
6 – XHTML 1.0
6 – Web 2.0
7 –CSS 3
8 – JavaScript & JQuery