ته‌له‌ریک ئاماده‌یه بۆ دابینكردنی چه‌ندین جۆری خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌رجه‌م شوێنه گشتی و حكومی و ئه‌هلیه‌كان به بوونی ستاف و ئه‌ندازیاری شاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زمونی كورد كه راهێنانی تایبه‌تیان پێكراوه له‌سه‌ر ئه‌م سستمه ئه‌لیكترۆنیانه
جۆری سستمهكان:
1 – سستمی سه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی
(ELECTRONIC QUEUE SYSTEM)
2 – سستمی شاشه‌ی زانیاری
(LED ELECTRONIC TICKERS)
3 - سستمی شاشه‌ی ڤیدیۆی دیجیتاڵ
(REAR PROJECTION VIDEO WALL CUBE)
1 – سستمی سه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی
(ELECTRONIC QUEUE SYSTEM)
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م سستمه:
1 - ئه‌م سستمه پێكدێت له چه‌ند به‌شێكی پێكه‌وه به‌ستراو كه پێكه‌وه ده‌توانێت كاری سه‌ره‌ی بهدوایهكی رۆژانه‌ی ئه‌وه كه‌سانه رابگرێت به بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێش كه‌س بكه‌وێت به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و به دوای یه‌ك به شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانێت ئه‌و كه‌سانه رێنمایی بكات له كاتی سه‌ره‌ی هاتوو و ژماره‌ی تكت و رێزبهندیهكهی له سهرهكهیدا.
2- كاتێك سه‌ردانكه‌ر دێته ناو ئه‌و شوێنه ده‌توانێت تكتێكی تایبه‌تی به خۆی وه‌ربگرێت به شێوه‌ی ئۆتۆماتیك له ئامێری تایبه‌تی خۆی كه كۆدی خۆی و ژماره‌ی خۆی و چه‌ندین زانیاری تری له‌سه‌ره و ده‌توانێت له شوێنی تایبه‌ت چاوەروان بكات.
3 – دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانكه‌ر تكتی خۆی وه‌رده‌گرێت و له هۆڵی چاوه‌ڕوانی چاوه‌ڕێ ده‌كات به‌رده‌وام له رێگه‌ی چه‌ند شاشه‌یه‌ك یه‌ك به‌دوای یه‌ك سه‌رجه‌م ئه‌و تكتانه نیشان ده‌درێن كه سه‌ره‌یان دێت بۆ خزمه‌تكردن.
4 – ئامێری بانگردن یه‌كێكی تر له پێكهاته‌كانی ئه‌م سستمه كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر یان كه‌سی رێگه‌پێدراوه‌وه یه‌ك به‌دوای یه‌ك كه‌سه‌كان بانگدهكرێن له لایه‌ن ئه‌م كه‌سه‌وه.
5 – یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانی ئه‌م سستمه ده‌توانرێت كه به چه‌ندین زمان تكته‌كان و شاشه‌كان به‌كاربهێنرێت.
6 – ده‌توانرێت له رێگه‌ی هه‌مان سستمه‌وه به شیوه‌ی ده‌نگی و به‌چه‌ند زمانێكی جیاواز ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه بخوێنرێته‌وه ئاگاداربكرێنه‌وه له سه‌ره‌كانیان.
7 - یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانی ئه‌م سستمه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێت له رێگه‌ی نامه‌ی مۆبایله‌وه ئه‌و كه‌سانه ئاگاداربكاته‌وه كه په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به ژماره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر تكتهكانیان نوسراوه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه نامه‌یه‌كه‌وه سه‌رجه‌م زانیاریه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بگات و ئاگاداریان بكاته‌وه له كاتی خایه‌نراو له سه‌ره‌كه‌دا و ژماره‌یان و رێزبهندیان له سهرهكهیاندا.
8 – له رێگه سۆفتوێریكی تایبه‌تیه‌وه ده‌توانرێت سات له‌دوای سات زانیاری ته‌واو بدات ده‌رباره‌ی ژماری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه یان مانگانه سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌یان كردوه‌و زانیاری ده‌رباره‌ی كاته‌كانیان و ماوه‌ی كاره‌كانیان و ژماره‌ی كاره‌كانیان و چه‌ندین راپۆرتی تر.
9 – ئه‌م سستمه ده‌توانێت له رێگه‌ی ئامێری تایبه‌تیه‌وه خۆی تێكه‌ڵاوی هه‌ر شاشه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆن بكات و وه سه‌رجه‌م زانیاری سهرهكان له‌سه‌ر لایه‌كی شاشه‌كه پێشانی ئه‌و كه‌سانه بدات كه چاوه‌روانی ده‌كه‌ن.
10 – ئه‌م سستمه له توانایدایه كه له داهاتوودا به هه‌رشێوازێك و له‌سه‌ر پێویستی شوێنه‌كه گۆرانكاری تێدابكرێت و فراوان بكرێت به شێوه‌یه‌ك كه له چه‌ندین شوێنه‌وه كاری پێبكرێت و بتوانێت خزمه‌تی زیاد له به‌شێك بكات له هه‌مان شوێندا.
2 – سستمی شاشه‌ی زانیاری
(LED ELECTRONIC TICKERS)
ته‌له‌ریک ههڵدەستێت به‌دابینكردنی هه‌ر جۆره شاشه‌یه‌كی زانیاری قه‌باره گه‌وره و بچوك كه ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك و كه له رێگه‌ی سۆفتوێری تایبه‌تیه‌وه كۆنترۆڵی ئه‌و داتایانه ده‌كرێت كه ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر شاشه‌كه، له‌هه‌مان كاتدا شێوازی شاشه‌كان هه‌ردوو شێوازای (شاشه‌ی ناوه‌وه/
indoor) و (شاشه‌ی ده‌ره‌وه/
out door) ده‌گرێته‌وه به چه‌ندین قه‌باره و كوالیتی جیاوازه‌وه.
نمونه‌كانی ئه‌م سیستمه:
1 – شاشه‌ی بازاره‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو(بورصه).
2 – شاشه‌ی خشته‌ی گه‌شته‌كان له فرۆكه‌خانه‌كاندا.
3 – شاشه‌ی نرخی دراوه‌كان و ئاگاداری كه له بانك و شوێنه گشتیه‌كان و چه‌ندین شوێنی تر.
3 - سستمی شاشه‌ی ڤیدیۆی دیجیتاڵ
(REAR PROJECTION VIDEO WALL CUBE)
ئه‌م سستمه پێكدێت له شاشه‌ی گه‌وره كه ده‌توانرێت له رێگه‌یه‌وه كۆنترۆڵی نیشاندانی چه‌ندین ڤیدیۆ و ریكلام و بكرێت له رێگه‌ی سۆفتوێری تایبه‌تیه‌وه و دانانی تایتڵ بۆ سه‌ر ڤیدیۆكان كه ده‌توانرێت له چه‌ندین شوێنی وه‌ك كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان و شوێنه گشتیه‌كان و سه‌ر شه‌قامه‌كان و چه‌ندین شوێن به‌كار بێت.